عێراق: گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا کەمبوەتەوە
  2021-01-16       499       

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 596 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و،3 كەسیش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا کەمبوەتەوە.


ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2021 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند‌ "لەماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزارو 589 پشكنینی تایبەت بەكۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 596 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. 2009 تووشبووش بە پەتاكە چاكبوونەتەوەو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 259 و هەولێر 381 و دهۆك 337 و كەركوك 461 كەس چاكبوونەوە".

ته‌ندروستی عێراق راشیگەیاندوە "3 كەس بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوەو لەو ژمارەیەش تەنها 1 حاڵەتی لەسلێمانی و حاڵەتێكی دیكەشی لەدهۆك تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 12935 كەس".

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×