پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد بەجلی ئەفسەرییەوە پارەی لەخەڵك سەندوە
  2021-01-16       720       

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە بە جلی ئەفسەری پۆلیسەوە پارەی لەخەڵك سەندوە.

 

ئاوێنە: رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەم تۆمەتبارە بەپێی ماددەكانی فێڵكردن و هەڵگرتنی سیفەتی كەسانی ترە وەك پۆلیس و پارێزەر دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی سكاڵایەك لەسەری تۆمار کراوەو توانیمان ڕۆژی پێنج شەممە تۆمەتبارەكە دەستگیربكەین.

راشیگەیاند "تۆمەتبارەکە بە جل و بەرگی ئەفسەری پۆلیسەوە پارەی لە خەڵك سەندوە بۆیە لەئێستادا بەپێی هەردوو ماددەی 456 و ماددەی 260 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×