دوای تەقەکردن لەسەروپێخانەی ساماڵ لەگەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، ئاسایش چوار تۆمەتباری هێرشکار دەستگیر دەکات.
ئاوێنە: پاش ئەوەی رۆژی هەینی 15ی کانونی دووەمی 2021، لەشاری هەولێر چەند کەسێک چوبونە سەروپێخانەیەک و خاوەنی سەروپێخانەکە پێیوتبون خواردن نەماوە، چوار کەسەکە دەستڕێژی گوللـەیان کردبو، روداوەکە هەرایەکی گەورەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوار هێرشکارەکەی دەستگیر کرد، هه‌مان شه‌وی رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ته‌قه‌كه‌ره‌كاندا گرتبو، به‌ڵام هێرشکارەکان هه‌ڵاتبون.