ئاماری چالاکیەکانی گەریلا لە٢٠٢٠دا: ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون‌و ٣٥٨ گەریلا شەهید بون
  2021-01-16       448       

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد،. لەچالاکی هێزەکانی گەریلا بە گشتی ١٠٠٥ سەربازی تورک سزادراون‌و ٣٥٨ گەریلا شەهید بون.

ئاوێنە: فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل - نەپەگە لە بارەی شەڕو پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوەو ئاماژە بەوە دەکات "ڕژیمی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە کە بانگەشەی ' لەناوبردنی یەکجارەکی' گەریلاکانئ ئازادی کوردستان  دەکات  و خۆیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ هیچ ئەنجامێکیان دەست نەخستوو. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بە بەرپرسیارەتی گەیاندنی گەریلای سەردەم لە٢٠٢١ سەرقاڵ بوون، لەلایەک بە تاکتیکی گەریلای سەردەم، چالاکیەکانیان زۆرکردووە و گورزیان لێ داون، گورزی قوورسیان لە دوژمنی قڕکەر وشاندووە، لەلایەکی ترەوە لە ڕووی شێوازی جووڵەی گەریلای نوێدا بە پێی پێویستی سەردەم، لە ئاستێکی بەرزدا هێرشەکانی دوژمنیان پۆچەڵکردەوە و جارێکی تر هەموو پیلانێک بۆ تێکشکاندنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان پووچەڵ دەکرێتەوە. بوونی قەیرانی ئابووری، سەربازی، سیاسی دەوڵەتی تورک بێگومان هەڵمەتی بەرخۆدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان فراوانتر دەکات".

بەپێی راگەیاندراوەکە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ بەمشێوەیەیە:


هێرشەکانی سوپای کۆماری تورکیا
ئۆپراسیۆنی زەمینی - ١٢٢
هێرشی ئاسمانی - ١٥٨٩
هێرش بە تۆپخانە و هاوەن و تانک - ٢٠٦


ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان

چالاکییەکانی گەریلا - ٣٩٧
هێرشی ئاسمانی گەریلاکان (چالاکییەکنای هێزی پاراستنی ئەسمانیی شەیهد دەلال ئامەد) - ١٣
ئەو شەڕ و پێکدادانانەی روویانداوە - ٦٣
ئەو چالاکییانەى ئەنجامەکانیان روون نەبوونەتەوە - ١٢٠
ئەو هێزانەى دوژمن کە سزا دراون – ١٠٠٥


سەربازە پلەدارە سزادراوەکان
(١ سەرهەنگ، ١ ئەفسەری یەکەم، ١ سەرپەل، ٤ ئەفسەری پسپۆڕ، ٢ ئەفسەر) بەگشتی ٩ پلەدار
هێزی برینداری دوژمن - ١٠٥
زرێپۆشە تەقێنراوەکانی دوژمن – ١٨
ئۆتۆمبێلە ئاسایی و مەدەنییەکانی دوژمن کە تێکشکێنران - ٣
حەفارە و شۆفێڵی تێکشاوی دوژمن – ١٦
خستنە خوارەوەی درۆن – ٣
تێکشکاندنی کۆپتەر – ١
گورزدان لە کۆپتەرەکانی دوژمن – ١٢


هاوڕێ دیلکراوەکانمان لەلایەن دوژمنەوە – ١٠
هاوڕێ شەهیدەکانمان – ٣٥٨

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×