لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق: دیاریكردنى نرخى دۆلار تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌ته‌ نه‌ك په‌رله‌مان
  2021-01-17       638       

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات دیاریكردنى نرخى دۆلارو نه‌وت له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌دا تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌ته‌ نه‌ك په‌رله‌مان.

 

ئاوێنە: پاش ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بەدۆلار دابەزاند، قسەو باسێکی زۆر لەئارادا بو سەبارەت بەوەی پەرلەمانی عێراق ئەم بڕیارە رەتدەکاتەوە، بەڵام ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى عێراقییه‌ له‌ زارى لیژنه‌ى داراییه‌وه‌ رایگەیاند په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆكردنى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 كۆتایى پێهێناو دیاریكردنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت و نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌ته‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودایه‌.

راشیگەیاند "پێویسته‌ له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021دا بڕى خه‌رجیه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌ و كه‌رتى تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو لقه‌كه‌یه‌وه‌ پیشه‌سازى‌و كشتوكاڵى چالاك بكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×