نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژە بەوە دەکات ره‌وشی ئابوری عێراق تەواو خراپ بوەو برسێتی له عێراق گه‌یشتۆته دۆخێكی مه‌ترسیدار.
ئاوێنە: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەڕاپۆرتێکدا ئەوە روندەکاتەوە کە ئێستا لەعێراق زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردنیان ده‌ستده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و رێژه‌یه بۆ 6 ملیۆن به‌رزببێته‌وه تا ناوه‌راستی ساڵی 2021 .
هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە رێژەی بێکاریی بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، کە زۆربەیان ئەو گەنجانەن تەمەنیای لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵدایە.