وەزارەتی دارایی سێ بڕیاری لەپێناو نەهێشتنی رۆتین راگەیاند
  2021-01-17       812       

وەزارەتی دارایی‌و هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەپێناو نەهێشتنی رۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە سێ بڕیاری نوێی دەركردوەو هەر كەس و لایەنێك لەو بڕیارانە دەربچێت سزادەدرێت.

 

ئاوێنە: وەزارەتی ئابوری و دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەو نووسراوانەی كە ئاسایین و هیچ كەم كوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین، دەبێت لەهەمان رۆژدا لە بەڕێوەبەرایەتیەكان وەڵامبدرێتەوە. ئەو نوسراوانەشی پێویستی بە وردبینی زیاترە، دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژی كاركردندا وەڵامبدرێتەوە. هاوكات، ئەو نوسراوانەی كە لەسەرەتاكان (أولیات) كەم و كوڕیان هەیە یان هەر كێشەیەكی تری هەبێت لە ماوەی حەوت رۆژی كاركردندا وەڵامبدرێتەوە و بە پێچەوانەوە، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەری (قانون إنضباط موظفين) مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ جێبەجێكردنی كاری پێویست".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×