بەڵگە..كۆمسیۆن پێشنیاردەكات هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ مانگی 10 دوابخرێت
  2021-01-17       514       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی كردوە، پێشنیاردەكات هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە 16ی تشرینی یەكەم(10)ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردوە، ئاشكرایكردوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە رۆژی 16ی 10ی 2021 پێشنیار بكات بۆ وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.

هەروەها كۆمسیۆن لە نوسراوەكەدا هۆكاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە تاوەكو ئامادەكارییەكی زیاتر بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردو دادپەروەر.

كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاوێنەی وت"كۆمسیۆن پێشنیاری دواخستن ئەکات، چونکە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارە، ئەویش دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کە لەماوەی ٦٠ رۆژ تێپەڕنەبێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشنیاری كردبو كە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەكە بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×