ئەمڕۆ یەكشەممە، بەشێك لە زیندانیانی بەشی گرتن و گواستنەوە لە كەلار وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە "جیاوازیكردن" لەنێوان زیندانیاندا، دەستیان بە مانگرتن كردوەو ئاگریان لە جێگەی خەوەكانیان بەرداوە.
ئاوێنە: رادیۆی دەنگ لە گەرمیان بڵاویكردەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە به‌شێك له زیندانیانى به‌شى گرتن و گواستنه‌وه له كه‌لار مانیان گرتوه و ده‌ڵێن جیاوازى له نێوان زیندانیه‌كاندا ده‌كرێت و زیندانى هه‌یه موبایلى پێیه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌مانیش هاوشێوه‌ى ئه‌و زیندانیانه رێگه‌یان پێبدرێت موبایلیان پێ بێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، پاش مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌و زیندانیانه ئاگریان له زیندانه‌كه كردوه‌ته‌وه‌و جێگه‌ى خه‌وه‌كانیان سوتاندوه.