عەدنان عوسمان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند
  2021-01-17       940       

عەدنان عوسمان، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە خانەی راپەڕاندن و وتەبێژیی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند و دەڵێت"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشداربم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە."

ئاوێنە: عەدنان عوسمان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بۆ رایگشتی كە لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، وتویەتی"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشداربم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم."

هاوكات عەدنان عوسمان، لە تویتێكی دیكە وتویەتی"پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە، دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد. بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و بەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم و ئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×