لاهور شێخ جەنگی: چاوەڕوانی حکومەتین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی
  2021-01-17       1219       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم.

ئاوێنە: ئەو قسانەی لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی  بەشداریكردنیدا هاتون لە کۆنفرانسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە.

لاهور شێخ جەنگی لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیەتی"پێداگریی یەکێتییمان دوپاتکردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان و ڕامانگەیاند لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم."

 

 

کوردی | عربي | English ئەمڕۆ لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداریی کۆنفرانسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی...

Posted by Lahur Sheikh Jangi Talabany on Sunday, January 17, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×