2021-01-18   1457     
د.غالب محەمەد عەلی، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا کەهەفتەی ڕابردوو لەناو پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا دەڵێت "پێنج پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیەیان کردووە ساڵ و نیوێك ده‌بێت هیچ ئیلتزامێكمان به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌جڤاتی گشتی و نیشتیمانییه‌وه نه‌ماوه‌و ڕه‌ئی خانه‌ی ڕاپەڕاندن و جڤاتیش هیچ گرنگ نییه به‌لامانه‌وه هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆ خۆیانی ده‌ده‌ن".
ئاوێنە: د.غالب سەبارەت بە پێکهێنانی (هاوپەیمانی هیوا) بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "ئێمه ئه‌م هاوپه‌یمانیه پێشووتر هه‌مانبوو نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت گروپێكمان هه‌یه ناومان نابوو گروپی 15 به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناوه‌كه‌ی گروپ بوو نه‌مانده‌توانی تۆماری بكه‌ین له‌ناو په‌رله‌مان وه‌كو فراكسیۆنێكی ڕه‌سمی له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵماندا ناوه‌كه‌ی بگۆڕین و بیكه‌ین به‌هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی، هاوپه‌یمانی به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراقدا هاوپه‌یمانی پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵێك فراكسیۆن ، فراكسیۆنه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مێنن به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش یه‌كده‌گرن و هاوپه‌یمانیه‌ك دروست ده‌كه‌ن."
دەربارەی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئەوان وەک پێنج پەرلەمانتاری ئەو بزوتنەوەیە بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیەیان کردووە، د.غالب دەڵێت "ئێمه ساڵ و نیوێك ده‌بێت هیچ ئیلتزامێكمان به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌جڤاتی گشتی و نیشتیمانییه‌وه نه‌ماوه هۆكاره‌كه‌شی پێموایه ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد بكشێته‌وه له‌حكومه‌ت ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان هه‌ڵده‌پسێرین له‌گه‌ڵ شوێنه فه‌رمییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌جڤات و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ئه‌وانه‌یه، له‌وكاته‌وه ئێمه هیچ ئیلتزامێكمان نه‌كردووه به‌ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بووه بۆچوونی خۆمان هه‌بووه ئێمه ناوی فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ڵگرتووه هه‌ر پێنجمان له‌وێن چونكه كه‌سی ترمان نییه بۆچونی جیاوازی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ به‌جێبهێڵین."
دەشڵێت "وەک ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌بڕگه‌یه‌ك بکەینە ناو پڕۆژە یاسای بوودجە ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئیلتیزام نه‌كات و 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه ڕاده‌ست نه‌كات هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ربه‌خۆیی تووانی داهاتی فیدڕاڵیه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات مووچه و بودجه‌ی بۆ بێت ئه‌وكاته یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات بابێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و شوێنه‌ی له‌ژێر ده‌ستی یەکێتیدایە داهاته فیدڕاڵیه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكرێت بۆئه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ بێت ئه‌گه‌رنا كه‌واته باكه‌س خۆی نه‌كات به‌خاوه‌نی كورد، كورد خاوه‌نی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت".