وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە بەغداو بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات
  2021-01-18       566       

 وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار گەیشتە بەغدا، وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عناد جەبوری وەزیری بەرگری عێراق کۆبێتەوە، پاشان سەردانی هەولێر بکات. 

 

ئاوێنە:  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکارو سەرۆک ئەرکانی تورکیا یەشار غولەر گەیشتنە بەغدا، میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە "بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو پەرەدان بەهاوکاری ئەمنی‌و سەربازیی نێوان دو وڵات" گرنترین تەوەری گفتوگۆکانیان دەبێت لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق.

وا بڕیارە خولوسی ئاکار دوای سەردانەکەی بۆ بەغداو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەهەولێر کۆببێتەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×