عێراق: لە 24 کاتژمێری رابردودا 797 کەس توشی کۆرۆنا بون‌و 9 كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە
  2021-01-18       400       
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری توشبون‌و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنای راگەیاند، "لە 24 کاتژمێری رابردودا 797 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ 9 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە".

‌ئاوێنە: بەپێی دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا "له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 797 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ هه‌زارو 769 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 9 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ زۆربەی توشبوان له‌ بەغدای پایتەخت بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 296 توشبوه‌، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگاكانی سلێمانی و زیقار و سەلاحەدین وەك یەك بووە بۆ هەر پارێزگایەو 2 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانی لەدەستداوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×