لە كەلار هاوڵاتییەك بەهۆی "قەرزارییەوە" خۆی خنكاند
  2021-01-18       506       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، هاوڵاتییەكی دانیشتوی كەلار بەهۆی "قەرزارییەوە" لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراویكدا وتی"ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەمە لەگەڕەکی شارەوانی دوی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابو."

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە بەوتەی کەسوکاری ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (ف. ح. ح.) لەدایکبوی 1985 و خێزاندارەو بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×