خاوەن کێڵگە پەلەوەریيەکان لەبارەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە رونکردنەوە دەدەن
  2021-01-18       530       

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و دراوسێ و پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی پەلەوەر لەشاری سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان كە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان هیچ گرفتێکیان نییە.

ئاوێنە،زریان محەمەد: نازم عەبدوڵا جاف، خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری لە شاری سلێمانی بە ئاوێنەی وت"بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە شتێکی ئاساییە لە هەمو وڵاتاندا ساڵانە هەیە و هیچ زیانێکی بۆ خواردن نییە. هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان هیچ گرفتێکیان نییە، ئەوەی هەبوە لە عێراق لە سەڵاحەدین بوە لە پرۆژەیەکی هێلکەدا چارەسەرکراوە".

وتیشی"گلەییمان لە تەواوی پزیشکی ڤێرتەرنەری هەیە کە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان بۆ هاوڵاتیان نییە لەسەر ئەم جۆرە ئەنفلۆنزایە".

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا لەئێستادا بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار زیانی زۆری بە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندوە نرخی عەلەف بۆ هەر تەنێک ٥٠$ بەرزبۆتەوە و نرخی هێلکەش گرانبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×