پێنج كۆڵبەری خەڵكی ورمێ بون بەژێر هەرەسی بەفرەوەو گیانیان لەدەستدا
  2021-01-18       383       

ئەمڕۆ دوشەممە، لانیكەم پێنج كۆڵبەری خەڵكی ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرزاییەكانی نێوان رۆژهەڵات و باكوری كوردستان بون بەژێر هەرەسەی بەفرەوەو گیانیان لە دەستداو گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیشیان بەردەوامە.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دوشەممە لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی ورمێ لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنوری ئەو شارەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ باكوری كوردستان(توركیا)، بە هۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانیان لەدەست داوە.

ناوی ئەم پێنج کۆڵبەرە بریتییە لە: ئەولای خودایی، فوڕات خودایی، مەتین ئەسڵانی، بیلەن ئەحمەدی، یاوەر ئەسڵانی.

ئەو پێنج کۆڵبەرە سەرجەمیان خەڵکی گوندی کورانی سەر بە ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستانن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم پێنج کۆڵبەرە لە گوندی "دریشک" لە باکوری کوردستان توشی روداوی هەرەسی بەفر بون و هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕێگایان نەداوە خەڵکی گوندی کوران بە هانایانەوە بچن و تەرمەکانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×