هاوپەیمانی هیوا هۆشداری دەداتە حکومەتی هەێم: پێویستە لەسەر سیاسەتی هەڵەو کوشندەی نەوت بەردەوام نەبێت
  2021-01-19       449       

نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوا لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیاندراوێکدا هۆشداری دەدەنە حکوموتی هورێمی کوردستان‌و دەڵێن "پێویستە لەسەر سیاسەتی هەڵەو کوشندەی نەوت بەردەوام نەبێت".

ئاوێنە: لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" دوا به‌دوای ئاشكرابونی داتاكانی ناو راپۆرتیی (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌موكات زیاتر لای خه‌ڵكی كوردستان ڕون و ئاشكرایه‌ كه‌ نه‌وتی هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت و پڕه‌ له‌ كێشه‌ی بونیادی كه‌ بونه‌ته‌ گرفتی گه‌وره‌ بۆ ئێستا و له‌ ئاینده‌شدا ده‌بێته‌ كێشه‌ی گه‌وره‌تر و ئاڵۆزكاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ خێرایی ئه‌و مه‌له‌فه‌ به‌ ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌خێرایی له‌گه‌ڵ سۆمۆ بكه‌وێته‌ گفتوگۆ له‌ پێناو راده‌ستكردنی نه‌وت و نیشاندانی نیه‌تپاكیی سه‌ره‌تایی بۆ پابه‌ندبون".



دەقی راگەیەنراوەكە:



راگەیەندراوێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە:

وەک نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی ئەرکی نوینەرایەتی سەرشانمان بەرامبەر خەڵکی کوردستان و موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی تری شیوەی جوتیاران و پێشمەرگە و، لە سۆنگەی هەستکردن و ئاگاداربون لە هەستیاری گفتوگۆکانی ناو ناوەندی سیاسی عێراق بە گشتی و لیژنەی دارایی بە تایبەتی، بە پێویستی دەزانین دوبارە تەئکید لە پێشنیارێکی پێشومان بکەینەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە رادەستکردنیی نەوت بە سۆمۆ بە گوێرەی ئەو رێکەوتنەی کە حکومەتی هەرێم پێشتر رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێراق کردویانە.

دوا بەدوای ئاشکرابونی داتاکانی ناو راپۆرتیی (دیلۆیت) ئێستا لەهەمو کات زیاتر لای خەڵکی کوردستان ڕوون و ئاشکرایە کە نەوتی هەرێم هەرزانفرۆش دەکرێت و پڕە لە کێشەی بونیادی کە بونەتە گرفتی گەورە بۆ ئێستا و لە ئایندەشدا دەبێتە کێشەی گەورەتر و ئاڵۆسکاوتر بۆ هەرێم و خەڵکەکەی، بۆیە پێویستە بە خێرایی ئەو مەلەفە بە ریشەیی چارەسەر بكرێ و، حکومەتی هەرێم بەخیرایی لەگەڵ سۆمۆ بکەوێتە گفتوگۆ لە پێناو رادەستکردنی نەوت و نیشاندانی نیەتپاکیی سەرەتایی بۆ پابەندبون.

ئێمە وەک نوێنەرانیی هاوپەیمانی هیوا رایدەگەیەنین، کە ئەگەر حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی لەو شیوەیە بنێت، ئەوا پشتیوانیەکی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوپرۆسەی سیاسیی عێراق و گفتوگۆکانی ناو پەرلەمانیش بۆ تێپەراندنی موازەنەی ۲٠۲۱ بەدەست دەهێنێت، جیا لەوەی رێدەگرێ لە بەرزبونەوەی ئەو گوتارە شەعبەویەی کە بە هۆی رێکنەکەوتنی نێوان هەردو حکومەت لە بەغدا و هەولێر کەسانێک هانی گوتاری ڕق و ناکۆکی دەدەن.

ئێمە داواکارین حکومەتی هەرێم خۆی لە لێدوان و رونکردنەوەی نابەرپرسیارانە بەدور بگرێ وەک دوا رونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، کە کۆمەک بە گفتوگۆکانی ناو لیژنەی دارایی و کۆی گفتوگۆکانی رێکەوتنی نێوان هەردو حکومەت ناکا و پێویستە کابینەی نۆ چیتر لەسەر سیاسەتی هەڵە و کوشندەی نەوت وەک رابردوو بەردەوام نەبێت و بە خێرایی پێداچونەوە بکات بە مەلەفیی نەوتدا بە شێوەیەک نەوت و داهاتەکەی نەبێتە هۆکاری بێموچەیی خەڵک بەڵکو ببێتە سەرچاوەی موچە و ژیان و بژێوی و خۆشگوزەرانیی بۆ هاونیشتیمانیانمان.

ئەحمەد حاجی رەشید

جەمال کۆچەر

هۆشیار عەبدوڵا

بەغدا

۱۹ی جانیوەری ۲٠۲۱

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×