ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە دەبوو حکومەتی هەڕێم لەسەرەتای مانگی یەکەوە لەڕێگای کۆمپانیای سۆموە ئەو بڕە نەوتەی دیاریکردوە بناردایە بۆ بەغدا، ئەو دەڵێت "پارتی هه‌تا ئێستا رازی نییە نەوتی هەرێم‌و داهاتەکەی بنێرێت بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ".
ئاوێنە: ڕێزان شێخ دلێر دەربارەی هۆکاری واژۆنەکردنی ڕێککەوتننامەی هەرێم و بەغداد بەدەنگی ئەمەریکا راگەیاند "پێویستی ده‌كرد حکومەتی هەرێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه ئه‌و بڕه نەوتەی كه‌دیاریكراوه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه هەرچه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش بیانناردایه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست بكات كه به‌جددی ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتن بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی كه‌دیاری ده‌كرێت بدرێته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه‌یه".
راشیگەیاند "ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهاتایه دانشتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكردایایه جارێكی تر بۆ دڵنیایی بوونه‌وه هه‌تا دانیشتنی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكردایه... ڕاستە جێگری سەرۆکی حکومەت ڕۆیشتووە بۆ بەغداد، بەڵام ئێمه ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌ناو حكومه‌تدا سه‌رۆكی حكومه‌ته و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی هه‌رێمە".
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تاوه‌كو ئێستا ڕاستگۆییه‌ك نییه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا كه پێشتر له‌ساڵی 2014 وه كاتێك كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه ئێمه ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان ده‌بێت ئیتر ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ئه‌م داهاتانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ڵكو خۆمان ده‌توانیین ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ین، ئه‌مه بوو هه‌رێمی كوردستان وتی من ئابوری سه‌ربه‌خۆم هه‌یه و ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه بوو 2015 و 2016 ئێمه ده‌نگمان داوه له‌سه‌ر موازه‌نه 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ش هه‌م حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌یانتوانیووه ئیلتزام بكه‌ن. به‌داخه‌وه كه ئەمە ده‌ڵێم ڕه‌نگه وه‌كو حیزبێك، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندنه‌بن له‌وه‌ی كه نه‌وتی هەرێم و داهاتی ئه‌م نه‌وته بنێرن بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ یاخود ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن كه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه ئه‌و نه‌وته بڕوات."
دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمانی عیراق ئاڵا تاڵەبانی وتی" دوای ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی كرد جارێكی تر ئاڵاخان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆته‌وه به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، دواتریش هه‌ر ئه‌و كورسیه‌ی كه‌به‌ده‌ستی هێنابوو هێناویه‌تیه‌وه بۆناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، واتە پێشتر وەک فراکسیۆنی یەکێتی 18 كورسی بووین ئێستا 19 كورسین، واته ئه‌مه زۆر ئاساییه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌رۆكی كوتله هه‌ڵبژێردراوه، دكتۆره جوان خۆیشی ماوه‌ی دوو ساڵ بوو سه‌رۆكی فراكسیۆن بوو، دوای دكتۆره جوان وابزانم ئه‌م بابه‌ته ئاسایی بوو كه"كاك هه‌رێم" ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆن ، دواتر به‌ڕێكه‌وتنی خۆیان وه‌كو سه‌ركردایه‌تی و هاوسه‌رۆكه‌كان ئاڵاخان كرایه سه‌رۆكی فراكسیۆن به‌حكومی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌زموونی زیاتری هه‌یه له‌به‌غداد ده‌توانێت له‌م بارودۆخه قورسه‌ی كه‌بودجه تێده‌په‌ڕێت ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیه‌كان تۆزێك باشتربێت بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەشکرد گۆڕینی سەرۆک فراکسیۆنەکەیان بەدەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان نەبووە، لەو ڕوەوە وتی "نه‌خێر به‌ده‌نگدانی فراكسیۆن نه‌بوو به‌ڵام دكتۆره جوانیش له‌پێشووتردا ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌بوو هه‌تا بڵێی ژنێكی ئازا و به‌توانا و ژنێكی سیاسی و سه‌لار بووه له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامان داوایانكردوو و ووتویانه خۆیان چۆن هه‌ڵیده‌بژێرن بیكه‌ن به‌ڕێكه‌وتن ئاڵاخان هێنراوه‌ته‌وه، واته كێشه‌یه‌ك نییه هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان هه‌ر له‌نێوان خۆیان دوومانگ جارێك یه‌كێك ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیۆن، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هیچ گه‌وره نییه له‌پێشوتریشدا ئاڵا خان سه‌رۆكی فراكسیۆن بووه دواتر كاك ئارێز بۆته سه‌رۆكی فراكسیۆن."