ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیاریکردو بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیاربوو لە ٦ / ٦ بەڕێوە بچێت، بۆ ١٠ / ١٠ دوابخات.
ئاوێنە: ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا سێشەممە ٢٩/ ١، کە میوانداری ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بو، بڕیاریدا ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت بۆ ١٠ / ١٠ دوابخات".
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کرد بو وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٦ / ٦ بەڕێوە بچێت، بۆ ١٠ / ١٠ دوابخات.