داهاتی نەوتی مانگی رابردوی‌ عێراق چوار ملیارو ٢٣٥ ملیۆن دۆلار بووە
  2021-01-19       472       
مانگی رابردو‌ حكومه‌تی‌ عێراق ٨٨ ملیۆن‌و ٢١١ هەزارو ٧٥٠ بەرمیل نه‌وتی‌ هەناردەکردوەو داهاتەکەشی چوار ملیارو ٢٣٥ ملیۆن‌و ٣١٣ دۆلار بووە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراقی لەراگەیەنراوێکدا بڕی نەوتی هەناردەکراوی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە بڕی ٨٨ ملیۆن و ٢١١ هەزار و ٧٥٠ بەرمیل هەناردەکراوە و داهاتەکەشی چوار ملیار و ٢٣٥ ملیۆن و ٣١٣ دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگه‌یاندووه‌، لەکێڵگەکانی باشورو ناوەڕاست بڕی ٨٥ ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٦٠٨ بەرمیل هەناردەکراوە و داهاتەکەشی چوار ملیار و ٨٩ ملیۆن و ٤١ هەزار دۆلار بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکێڵگەکانی کەرکوك بڕی سێ ملیۆن و ١٦ هەزار و ١٤٢ بەرمیل لەرێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەکراوە و داهاتەکەی ١٤٦ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ١١٢ دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەرمیلیك نەوت بە ٤٨ دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوت راشیگەیاند، ئەو بڕە نەوتە لە رێگەی ٣١ کۆمپانیاوە کراوە لە بەندەری بەسرە و کێڵگەی خور عەمیە و بەندەری جیهانی تورکی هەناردەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×