وەزارەتی دارایی لیستی سەرجەم ئەو موچەخۆرانە ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات كە موچەكانیان راگیراوە
  2021-01-19       1037       
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی ئاراستەی وەزارەتەكان كرد كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا مووچەكانیان بڕدراوە.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی گشتاندنەی ژمارە ١٢ی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە لە ٧ی ١ی ٢٠٢٠ بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وەزارەتی دارایی لیستی ناوی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە كە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەركەوتوە دووجار یان زیاتر مووچە وەردەگرن.

جەختیش كراوەتەوە كە ئەو كەسانە دە هەزار و ٦٠٩ مووچەخۆرن و بیست و یەك هەزار و ٥٨٨ دۆسیەی وەرگرتنی مووچەی نایاساییان هەیە.

پێشتر لە فەرمانی وەزاریی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی داراییدا كە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە دەركرا، راگرتنی مووچەی ئەو ژمارە مووچەخۆرە لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێ درا.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×