2021-01-19   1062     
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌خنه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، "ناکرێت نەوت رادەستی بەغدا نەکەیت‌و بەدروشم بڵێیت با قەوارەی هەرێم بپارێزین".
ئاوێنه: د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەمیدیاكانی نزیك له‌حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندووه، "ناکرێت نەوت رادەستی بەغدا نەکەیت‌و لامەرکەزی جێبەجێ نەکەیت‌و هەر بەدروشم بڵێیت با قەوارەی هەرێم بپارێزین".
پێشاریش ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندبو، "پێویستی ده‌كرد حکومەتی هەرێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه ئه‌و بڕه نەوتەی كه‌دیاریكراوه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه هەرچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بیانناردایه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست بكات كه به‌جددی ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتن بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی كه دیاری ده‌كرێت بدرێته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه‌یه".
وتیشی، "تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌زامه‌ند نییه كه نه‌وتی هەرێم و داهاته‌كه‌ی ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكاتـ یاخود ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن كه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه ئه‌و نه‌وته بڕوات."
پێشتر قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم ڕایگه‌یاندبو كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌و نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات.