لە هەولێر هێرشكرایە سەر ڕۆژنامەنوسێك
  2021-01-20       678       
شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر چالاكوان هاوڕێ كوردی هێرشی دەكرێتەسەری و لەگەڵ لێدانی بە شەق و بۆكس هەڕەشەیان لێكردووە.

ئاوێنە: نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: شەوی ڕابردوو هاوڕێ كوردی چوە بۆ كڕینی شیر و دایبی بۆ منداڵەكەی لە دوكان، لە رێگا ئۆتۆمبێلێكی جۆری "بی ئێم دەبلیو" رێگای پێدەگرێت و دوو كەس كە جلی مەدەنیان لەبەردا بوە و چەكدار بون دادەبەزن و بە بۆكس و لێدان هێرشی دەكەنەسەری.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی لێدانی پێیان وتوە واز لە زمان درێژی ناهێنیت، پاشان دوو كەسەكە مۆبایل و جزدانەكەی كە ناسنامە و بڕە پارەیەكی كەمی تێدابوە بردویانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×