بەرپرسێكی پارتی: رادەستنەكردنی نەوت بنەمای نییە
  2021-01-20       615       
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەیە لەنێوان هەرێم و ناوەند و بەرەوپێش چوونی پێوە دیارە.

ئاوێنە: شوان محەمەد ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، بابەتی ڕێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا و ئەوەی دەوترێت پارتی نەوت و داهاتەكەی ڕادەست ناكات، ئەسڵ و ئەساسی نییە لەبەرئەوەی ڕێكەوتنەكە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدادە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا ڕێكەوتنیان كردووە، ڕێكەوتنەكە تەنها ماوە بچێتە بواری جێبەجێكردن.

وتیشی: ئەوەی سەرپەرشتی ئەو شاندەش دەكات كادیرێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، بەڵام دیارە بەسیاسیكردنی ئەو بابەتە كە هەندێك لایەنی سیاسی دەیانەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان تێوەبگلێنن، لەبنەڕەتدا ئەو ڕێكەوتنە ڕێكەوتنێكی حیزبی نییە بەهێندەی ئەوەی حكومییە، ڕێكەوتنی حكومی هەردوولاش جێبەجێ بووە لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەیە و بەرەوپێش چوونی پێوە دیارە.

دەشڵێت: ئەگەر هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكە و داهاتەكانیش ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات، هەندێك لایەنی سیاسی هەن دەیانەوێت وەكو حكومەتێكی مەركەزی مامەڵە بكەن و بڕوایان بە هەرێمی كوردستان نییە بڕوایان بەسیستەمی فیدڕاڵیەت نییە، لەبنەڕەتدا كێشەكە بۆ ئەوە دروستكراوە بۆ ئەوەی داخوازییەكان خەڵكی كوردستان تەنها لەبودجەوە سەرچاوە بگرێت كە لەبنەڕەتدا نیوەی خاكی كوردستان بەرەو تەعریب دەڕوات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×