قائیمقامیەتی سلێمانی: گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێ بوون چارەسەر دەكرێت
  2021-01-20       421       
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكەین و گرفتەكانی خزمەتگوزاری و نرخ و زیادەڕۆیی و سەرجەم كێشەكانی تر بەپێی رێنمای و یاسا بەركارەكان ھەوڵی چارەسەر كردنیان دەدرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 20 كانوونی دووەمی 2021، لە بارەی گرفت و كێشەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون و چارەسەركردنی گرفت و كەموكورتییەكان، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ كێشەو كەموكورتییەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و داواكاری گشتی ھەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكان لە رووی كوالیت و نرخ و داواكاری بەشداربونی یەكەكان و كێشەی زیادەڕۆیی و سەرجەم گرفەكانی تر بڕیار درا لە ئاستی باڵا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەم كێشانە بكرێت و رێگری لە ھەموو ئەو سەرپێچیانە بكرێت كە لەلایەن وەبەرھێن و كۆمپانیاكانەوە لە یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكرێت و بۆ بنەبڕكردنی گرفت و كەموكورتییەكانیش لایەنی حكومەت لەنزیكترن كاتدا ھەموو ھەنگاوێكی كارگێڕی و یاسای دەگرێتەبەر و وەبەرھێن و كۆمپانیاكان پابەند دەكرێن بە سەرجەم رێنمایی و یاسا بەركارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×