كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ به‌فرو باران ده‌بارێت
  2021-01-20       386       
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ھەندێ کات باران بەشێوەی لێزمە دەبارێت و لەناوچەشاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەکە کردووە بۆ ئەمرۆش بەردەوامی دەبێت پێشبینی بارانبارین لە سنوری سەنتەری ھەولێر زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە تا بەرەبەیانی سبه‌ینێ پێنجشه‌ی‌ممه‌ 21ی كانوونی دووه‌م بە لاوازی دەمێنیتەوە بە تایبەتی لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین رێژەی باران بارینی تۆمارکراو لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە مێرگەسوور بووە کە بە نزیکەی 100 ملیمەتر تۆمارکراوە.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 11 پلە و نزمترین حەوت پلە دەبێت، لە سلێمانی نۆ بە نۆ و دھۆک ھەشت بە شەش و کەرکوک 13 بە پێنج پلە دەبێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی كانوونی دووه‌می 2021، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە و نزمترین دوو پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 بە یەک پلە، دھۆک 10 بە یەک، لە کەرکوکیش 15 بە سێ پلە دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×