لە كۆیه ‌دەستڕێژی گولە لە سەرتاشخانەیەك كرا
  2021-01-20       478       

لە شارۆچكەی كۆیە لە سنوری پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گولە لە سەرتاشخانەیەك كراوە.

ئاوێنه‌:  بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دەستڕێژی گولە لە دوكانێكی سەرتاشخانە كراوە لە شارۆچكەی كۆیە لەلایەن كەسێكەوە.

تا ئێستا دەزگا فەڕمییەكانی پۆلیس و ئاسایش لە بارەی هۆكاری هێرشەكەی سەر سەرتاشخانەكە بڵاونەكراوەتەوە‌و هیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانی گیانەوە نییە.

بەپێی هەندێك زانیاریش كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاودەكرێنەوە گوایە لەسەر نۆرەی سەرچاككردن شەڕ لەنێو سەرتاشخانەكەدا رووی داوە، بەڵام ئەم زانیارییانە پشتڕاست نەكراونەوە.

 ماوەیەكە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان شەڕ كردن و بەكارهێنانی چەك تێیدا زیادیكردووە.

دوێنێ لە شاری سلێمانی ژمارەیەك هاووڵاتی بە بەكارهێنانی چەكی كڵاشینكۆف و دەمانچە شەڕیان كردووەو دوو كەس بریندار بوون.

پێشتریش لە شاری هەولێر لەسەر نەمانی سەروپێ دەستڕێژی گولە لە چێشتخانەیەك كرابوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×