2021-01-20   320     
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باشوری به‌غدا ته‌قیه‌وه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا، بۆمبێكی چێندراو له‌ناوچه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غدا به‌كاروانێكی كۆمپانیای تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ته‌قیه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوه، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
پێشتریش چه‌ند جارێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێده‌وڵه‌تی كه كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه، له‌رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه كراونه‌ته ئامانج.