پارێزەری خۆبەخش’هەرێم ڕەفعەت’ ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکەی سەر ‘هاوڕێ کوردی’ له ههولێر، بەرنامە بۆداڕێژراو و هەوڵی کوشتن بووە، بەڵام بۆیان نەجووەتە سەر.
ئاوێنه: هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری خۆبەخش، کە ئەرکی پارێزەرایەتیی چالاکوان ‘هاوڕێ کوردی’یشی لە ئەستۆ گرتووە، کەمێک بەر لە ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هاوڕێ کوردی له ههولێر، وتی: هێرشەکە بەرنامە بۆداڕیژراو بووە و پێشتر چاودێریی کراوە.
هەرێم ڕەفعەت، باسی لەوەش کرد، کە ئەو هێرشە هەوڵی کوشتن بووە، بەڵام هێرشبەرەکان کوشتنەکەیان بۆ نەچووەتە سەر.
باسی لەوەش کرد، کە دۆخی تەندروستیی ‘هاوڕێ’ ناجێگیرە و بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ نەیانتوانیوە لە دادگای هەولێر سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەو پارێزەرە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی هاوڕێ کوردی بەردەوام لەسەر شەقامە و بەشداریی زۆربەی چالاکییەکان دەکات، تا ئێستا زیاد لە ١٦ جار دەستگیر کراوە و پێشتریش بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەری، پێشیوایە، ئەو هێرشە پەیامە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئینجا لەلایەن دەسەڵاتەوە بێت یان حزب.