ترەمپ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی: جارێكی تر دەگەڕێینەوە
  2021-01-20       711       

دۆناڵد ترەمپ، دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی بۆ دوایین جار وەك سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ ئەوەی هیوای سەركەوتنی بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن خواست، رایگەیاند، جارێكی تر دەگەڕێینەوە كۆشكی سپی.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ هاوسەرەكەی، بۆ دوایین جار وەك چلوپێنجەمین سەرۆكی ئەمریكا، بە هەلیكۆپتەرێك كۆشی سپی بەرەو بنكەی ئاسمانی "ئەندرۆز" لە ماریلاند-ی نزیك واشنتۆنی پایتەخت بەجێهێشت كە لەوێ فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكا چاوەڕێی بو بۆ گواستنەوەی بۆ شوێنی نیشتەجێبونی خۆی لە فلۆریدا.

ترەمپ، بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ فلۆریدا، لە بنكەی ئاسمانی "ئەندرۆز" لە وتەیەكدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، ئیدارەكەی لەماوەی چوار ساڵی رابردودا زۆر ئامانجی بەدیهێناون.

ئاماژەی بەوەشدا كە 75 ملیۆن ئەمریكی دەنگیان بەو داوە لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ئەوەشی بە جێی شانازی ناوبردو وتیشی"بەردەوام دەبم لە خەبات لە پێناو ئێوەدا."

هەروەها وتی، هیوای سەركەوتنی گەورە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەخوازم و وتیشی"جارێكی تر دەگەڕێینەوە" كۆشكی سپی.

ترەمپ بەر لە رێوڕەسمی دەستبەكاربونی جۆ بایدن، كۆشكی سپی جێهێشت، بەوەش دوای سەرۆك ئەندرۆ جۆنسۆن(1865-1869) دەبێتە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا كە بەشداری رێوڕسەمی دەستبەكاربونی جێگرەوەكەی ناكات.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×