لەگەڵ دەستبەركاربونیدا، ئەمڕۆ بایدن چەند بڕیارێكی ئیدارەكەی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
  2021-01-20       581       

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، لەگەڵ دەستبەكاربونی لە كۆشكی سپی، 17 فەرمانی سەرۆكایەتی دەربكات كە لەنێویاندا هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێكی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی گەشت لەچەند وڵاتێكی زۆرینە موسڵمانەوە بۆ ئەمریكا.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، فەرمانەكانی جۆ بایدن، لە چوارچێوەی دەستكردندان بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا داونی.

جگە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن لە چەند وڵاتێكی زۆرینە موسڵمانانەوە بۆ ئەمریكا، یەكێكی دیكە لە فەرمانەكانی بایدن فەرمانێكی نیشتمانییە بۆ بەستنی ماسك لە فەرمانگە حكومییەكاندا بۆ ماوەی 100 رۆژ لە ئەمریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنادا.

هەروەها بایدن، پڕۆسەی كشانەوەی ئەمریكا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رادەگرێت.

هەروەها فەرمانێكی دیكەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، گەڕاندنەوەی وڵاتەكەی دەبێت بۆ رێككەوتنی پاریس بۆ ژینگە.

بەپێی میدیا ئەمریكییەكان، بڕیارەكانی رۆژی یەكەمی دەستبەكاربونی بایدن، راگرتنی كارەكانی دروستكردنی دیواری سەر سنوریی نێوان ئەمریكا و مەكسیكیش لەخۆدەگرن.









زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×