جۆبایدن سوێندی یاسایی خواردو بوە سەرۆكی ئەمریكا
  2021-01-20       556       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رێوڕەسمی دەستبەكاربونی سەرۆكی نوێی ئەمریكادا، جۆ بایدن، وەك 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد.

ئاوێنە: رێوڕەسمەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە واشنتۆنی پایتەخت بە ئامادەبونی سەدان كەسایەتی دەستی پێكرد، لەوانە هەریەكە لە باراك ئۆباما و بیل كلنتۆن و جۆرج بۆش، سەرۆكانی پێشوی ئەمریكا.

بەر لە بایدن، كامالا هاریس، وەك جێگری سەرۆكی نوێی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد كە هاوسەرەكی ئینجیلەكەی بۆ گرتبو تا سوێندەكەی بخوات.

سوێندخواردنەكەی هاریس بەپێی میدیا جیهانییەكان هیچی لە سوێندخواردنەكەی بایدن كەمتر نییە، چونكە ئەو بوە یەكەمین ژن لە مێژوی ئەمریكادا وەك جێگری سەرۆكی ئەو وڵاتە دەست بەكاردەبێت. 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×