ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 68 توشبو، سێ گیانلەدەستدان
  2021-01-20       328       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 68 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ  هەزارو 270 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 68 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 995 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×