پرسەنامە
  2021-01-20       1284       

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی مامۆستای زانکۆو ژمێریاری یاسایی "مامۆستا عوسمان ئەمین"مان پێگەیشت.

مامۆستا عوسمان ساڵانێکی زۆر هاوکاری ئاوێنەو ئەندامی بۆردی چاودێریی ئاوێنە بو، کەسێکی بەڕێزو خاکی‌و شارەزا بو، هەمیشە بەڕاو بۆچوونە بەنرخەکانی پشتیوان‌و هاوکارمان بو.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان‌و کەسوکارو هاوڕێیانی بەڕێزی دەکەین. خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری‌و دڵنەوایی هەمو لایەک بدات.

ئاوێنە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×