زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی پەیامێک بۆ تڕەمپ دەنێرێت
  2021-01-21       1033       
کچە گەورەکەی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی ئێرانی پەیامێک بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەنیرێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی 20-1-2017 وەک سەرۆکی ژمارەی 45ـی ئەمریکا دەست بەکار بوو و لە رۆژی 20-1-2020 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی هات.

زەینەبی کچی قاسم سولەیمانیی فەرماندەی پێشو سوپای قودس، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێ، ”بەڕێز ترەمپ، تۆ باوکمت کوشت، لەکاتێکدا باوکم بە سەرکەوتووییەوە سەرۆکایەتیی شەڕ دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە کرد، بۆ ئەوەی خەڵک وەک پاڵەوانێک سەیرت بکەن“.

زەینەبی قاسم سولەیمانی هەروەها رایگەیاندووە، خەڵک وەک پاڵەوان سەیری دۆناڵد ترەمپ ناکەن، ”تۆ شکستت هێنا، پەراوێزخرای و شکێنرای و وەک پاڵەوان سەیرت ناکەن“.

کچەکەی قاسم سولەیمانی هەر لە پەیامەکەیدا، بە ترەمپ دەڵێ، ”تۆ کەسێکی بەردەوام بە ترس لە دوژمنەوە دەژیت“.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×