کارمەندێکی شارەوانی ئاکرێ بڕێکی زێر دەدۆزێتەوە بۆخاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
  2021-01-21       985       

ئەوانەی کەوا لە شارەوانی کاری پاکردنەوە دەکەن زۆر جار هەبووە شتی گران بەها وەکو زێر و پارە لەناو زبل و خشاکی ماڵا دەدۆزنەوە.

ئاوێنه‌: زێرەڤان تەمۆ، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ  راگەیاند: دوو مانگ پێش ئێستا کارمەندێکی پاکردنەوەی شارەوانی کە لە گەل کۆمپانیای MRF کاری پاکردنەوە دەکەن لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ پارجە زێرێک دەدۆزێتەوە لەناو زبلی ماڵا دەست بەجێ بێ دەستکنری کردن بۆ خاوەنەکەی دەگەرێنتەوە.

زێرەڤان تەمۆ وتی: ئەوە ئەو کارمەندە ئەنجامی داوە نیشانەی رەوشت بەرزی ئەو کارمەندەیە دەکرابۆی ببات کەسیش نەدەزانی بەلامویژدانی رێگەی پێنەداوە ئەوکارە بکات.

هەروەها زێرەڤان تەمۆ،بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ ئەوەشی خستەروو: ئەو کارەمەندە ناوی نزار سەبری یە، ئەوپارچەی زێرەی دۆزیتەوە لە بەرامبەر موچەی چەند مانگی بووه‌ بەلام بێ دەستکاری کردن بۆخاوەنەکەی گەراندۆتەوە، ئەمەش جێگای شانازییە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×