2021-01-21   347     
لەسەر ڕێگای ناحیەی زاویتە تەرمی کەسێک دەدۆزرێتەوە و پۆلیسی دهۆکیش روونکردنەوە لەبارەیەوە دەدات.
ئاوێنه: پۆلیسی دهۆک ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە سەر ڕێگای زاویتە و گوندی بێسرێ دۆزراوەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا".
ئاماژهی بهوهشدا، بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە تا ئێستا تەرمەکە نەناسراوەتەوە و نازانرێت کێیە و هێندە هەیە کە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێل لێیداوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە".