پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ كەشوهەوای هەرێم
  2021-01-21       365       

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی ساماڵ، پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

ئاوێنه‌:  بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیچمە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری هەولێر و سلێمانی ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

هەروەها پێشبینی كراوە، سبەی هەینی 22ی كانونی دووەم، ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم ساماڵ بێت و پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزن، بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و دهۆك پلەی گەرما لە خوا سفرەوە دەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×