سەبارەت بەدەستوەردانی ئێران لەبزووتنەوەكەیان، گۆڕان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
  2021-01-21       862       

زووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە كۆماری ئیسلامی ئێران دەستوەردانی لەكاروباری ناوخۆیی بزووتنەوەكەدا كردبێت.

ئاوێنه‌: ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، دوێنێ چوارشەممە (20/1/2021) هەواڵێكی "ناڕاستە و بێبنەما" پەیوەست بە دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاروباری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوكراوەتەوە و دەڵێن "ئێمە تەواوی ئەو هەواڵە بێبنەمایە رەتدەكەینەوە و رایدەگەیەنین كە ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان تەنها كەناڵی فەرمیە بۆ لێدوان  لەسەر پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیاسەت و روانینەكانی بزوتنەوەی گۆڕان".


دوێنێ هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان داوای‌ ئێرانی‌ ڕەتكردۆتەوە بۆ بەڕێوبردنی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەگشتی‌ و سلێمانی‌ بەتایبەتی‌ و نەچۆتە ژێر ڕكێفی‌ بڕیارەكانییەوە، ئەو وڵاتە سەرگەرمی‌ نانەوەی‌ پشێوییە لەناو بزوتنەوەكەو بەهەموو هەوڵێكی‌ سەرگەرمی‌ لاوازكردنێتی‌.


به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، ‌"نەوشیروان مستەفا رێكخەری‌ پێشووی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان شێوازی‌ ئێرانییانەی‌ بۆ بەرێوەبردنی‌ سلێمانی‌ ڕەتكردۆتەوەو پێی وتوون‌ گۆڕان ناكەوێتە ژێر باری‌ داواكارییەكانی‌ ئێرانەوه، بۆیە لەدوای‌ مەرگی‌ كاك نەوشیروانیش پرنسیپی‌ ئیرادە جێ‌ بەجێ‌ دەكەین و گۆڕان ناخەینە باوەشی‌ هیچ دەوڵەتێكەوە‌، تامی‌ ئەو باجەشمان كردووەو ئامادەشین سەری‌ لەرێ دانێین".


ئاماژه‌ بوه‌شدرابوو "لەو رۆژەوە ئێران هەوڵی‌ ئەوە دەدات كە بزوتنەوەكە لاواز بكات، لەرێگەی‌ كەناڵەكانی‌ خۆیەوە لەهەرێمی‌ كوردستان بەشێوازی‌ جۆراو جۆری‌ ئێرانیانە دەستی‌ خستۆتە نێو كێشە ناوخۆییەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان".


هه‌واڵه‌كه‌ تیشكی‌ خستە سەر ئەوەی‌ هەندێك بەئاگاداری‌ و هەندێكی‌ تریش بەبێ‌ ئاگاداری‌ كەوتونەتە نێو پلانی‌ ئێِرانیانەوە بۆ خستن و وەلا نانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و لەو نێوەندەشدا چەند كادرێكی‌ دڵسۆزی‌ بێ‌ ئاگاو "چەند كادرێكی‌ تری ئاگاداری‌ نابەرپرسیارو خۆفرۆش كەوتونەتە داوی‌ سیاسەتی‌ ئێرانەوە‌ لەهەرێمی‌ كوردستان و عێراق.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×