بڕیارە لە مانگی چواری ئەمساڵدا عێراق سکاڵاکەی لە دژی تورکیا یەکلادەکاتەوە
  2021-01-21       895       

بڕیارە لە مانگی چواری “نیسان” ئەمساڵدا عێراق سكاڵاکەی لە دژی تورکیا یەکلا بکاتەوە کە داوای قەرەبووی ٢٦ ملیار دۆلاری لێدەکات.

ئاوێنه‌: ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەکەیاندا سەبارەت بە یاسای بودجە، یەکێک لەو خاڵانەی وەزیری نەوت باسی کردووە، ئەو سکاڵایەی عێراق بووە لە دادگای پاریس لە دژی دەوڵەتی ترکیا کە داوای ۲٦ ملیار دۆلای لێکردووە.

حاجی ڕەشیدا دەڵێت، لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو عادل عەبدولمەهدیدا سکاڵاکە ڕاگیرا، بەڵام ئێستا جوڵێنراوەتەوە و بڕیار وایە دادگای پاریس لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا یەکلای بکاتەوە، کە ئەوەش ئاماژەیەکەو دەبێت دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ عێراقدا ڕێک بکەوێت.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو حەسەن جەنابی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە دادگاکانی فەرەنسا چەندین سکاڵای عێراق لەسەر دەوڵەتی تورکیا هەیە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستە ئەنقەرە پارە بلۆککراوەکانی نەوتی هەرێم بۆ عیراق بگەڕێنێتەوە کە لە بانکەکانی تورکیا دەستیان بەسەردا گیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×