باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئیدانەی تەقینەوەكەی بەغدا دەكات
  2021-01-21       425       

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا ئیدانەی تەقینەوەكەی گۆڕەپانی تەیەران دەكات .

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكیدا ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەمرۆیدا ساحەی تەیەرانی شاری بەغدا دەكات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی قوربانیانی ئەو پلامارە تیرۆریستییە دەكەین و داوایش لە حكومەتی عێراق كردوە كە لێكۆڵینەوە لە پەلامارەكە دەستپێبكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەیانی ئەمرۆ تەقینەوەیەك لە گۆڕەپانی تەیەران لەشاری بەغدا روویدا و بەهۆیەوە 13 كەس شەهیدبوون و 28ی تریش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×