كازمی فەرمانی دا بە گۆڕینی بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەی تەقینەوەكانی بەغدا
  2021-01-21       390       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە گۆڕینی بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغدا كە تێیدا 32 كەس كوژران و 110 كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراق مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران فەرمانیداوە بە گۆڕینی ئەو بەرپرسە ئەمنیانەی كە بەرپرسن لە ناوچەی گۆڕەپانی تەیارانی بەغدا، كە تەقینەوە خۆكوژییەكانی ئەمڕۆی لێ رودا.

بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی عێراق لە دو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیارانی بەغدادا، 32 كەس كوژراون و 110 كەسی دیكەش برینداربون.

لەدوای تەقینەوەكان نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا وتی، مستەفا كازمی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەكان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەكات، ئەوەش لەدوای دو تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆی بەغدای پایتەخت.

هەر ئەمڕۆ مستەفا كازمی، شوێنی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەسەركردەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×