ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 77 توشبو، چوار گیانلەدەستدان
  2021-01-21       390       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 77 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و چوار توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 130 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 77 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 923 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە هەولێر، دوانیان لە سلێمانی و ئەویدیكەیان لە دهۆك بوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×