هەولێر؛ لەكاتی دەستگیركردنیدا، تۆمەتبارێك روبەڕوی هێزەكانی پۆلیس دەبێتەوە
  2021-01-21       333       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەكاتی دەستگیركردنیدا، تۆمەتبارێك روبەڕوی هێزەكانیان بۆتەوەو یەكێكیانی بەچەقۆ برینداركردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باکور ئاگادارکرانەوە بەبونی ڕوداوێکی دزینی ماتۆڕسکیلێک، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهات و دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد توانرا تۆمەتبار بەناوی (ڕ. س. ع.)، دەستگیربکەن."

وتوشیەتی"دوای دەستگیرکردنی دانینا بە ئەنجامدانی (٥) تاوانی دزینی ماتۆرسکیل لە (٥) شوێن لە نێو شاری هەولێر."

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە كە "لەکاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارەكە ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیس ببوەوە و کارمەندێکی پۆلیسی زامدارکردبو بە چەقۆ."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەریش داگیراو پەڕاوی بۆ ڕێکخرا و ئێستا بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×