نرخی نەوت كەمێك دابەزی
  2021-01-22       555       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك دابەزی، ئەوەش لەترسی ئەوەی كە سەپاندنی رێكاری نوێی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە چین ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە خواست لەسەر سوتەمەنی كە ئەو وڵاتە گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لەسەر ئاستی جیهان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت، بە لەدەستدانی 84 سەنت لە بەهای خۆی، بۆ 55.26 دۆلار دابەزی.

هەرچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسە، بە لەدەستدانی 87 سەنت لە بەهای خۆی، بۆ 52.26 دۆلار دابەزی.

لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردودا، بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت لە چین، بەهای نەوتی بەرزكردەوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە كە بۆتە مایەی سەپاندنی رێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربونەوەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە، مەترسی لەسەر  خواست لەسەر نەوت دروست كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×