لەعێراق حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-22       374       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، حەوت توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە هەرێمی كوردستان بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 37 هەزار و 828 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 685 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 567 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە هەرێمی كوردستان بون: یەكێكیان لە هەولێر و ئەویدیكەیان لە دهۆك و لە سلێمانی هیچ گیانلەدەستدانێك تۆمارنەكراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 612 هەزار و 92 كەس و لەوانە 12 هەزارو 984 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 578 هەزارو 292 كەسیان چاكبونەتەوەو 20 هەزارو 816 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 148 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×