رونكردنه‌وه‌ی‌ بنەماڵەی ئەو کوڕو کچەی لەیەکێک لەباخەکانی‌ سیتەک ژەهراوی بون
  2021-01-22       3092       
بنەماڵەی ئەو کوڕو کچەی دو ڕۆژ لەمەوپێش لەیەکێک لەباخەکانی سیتەک بەهۆی بەرکەوتنی غازەوە ژەهراوی بون‌و کوڕەکە گیانی لەدەستدا، رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئەو دو گەنجە بەنیازی هاوسەرگیریی بون‌و هەردو بنەماڵەكه‌ ئاگاداربون‌و دیدارەکەشیان دیداری دەزگیرانیداریی بووە.  

ئاوێنه‌: ئێوارەی‌ چوارشەممەی ڕابردو بەهۆی بەرکەوتنی غازی‌ زۆپاوە دو گەنج لەیەکێک لەباخەکانی سیتەک ژەهراوی بون، کوڕەکە گیانی لەدەستداو کچەکەش باری تەندروستی تێكچو.  

بنەماڵەی ئەو کوڕو کچە رونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، "بەداخەوە کۆستی کاکە ژیار کەوتە بەر شاڵاوی سۆشیال میدیاو میدیا نابەرپرسەکان بۆ کۆکردنەوەی (ڤییوو لایک‌و کۆمێنت) ھەر لەسەرەتای کۆستەکەوە بەگەرمی کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست لەسەر روداوی گیان لەدەستدانی کاکە ژیار."  

 دەشڵێن، "کاکە ژیار، وەک ھەر گەنجێکی تری ئەم دونیایە لە خەمی پێکەوە نانی خێزان و ئایندەی خۆی بووە، بەڵام چ خێزانێک و چۆن ئایندەیەک؟ بۆ ئەمە ھەمیشە ورد بیری دەکردەوە، سەرنجام بریاردەدات لەگەل خانمێکی بەرێز و خاوەن بنەماڵەی ئەم کوردستانە خێزان پێک بھێنێت ئەم بریارەشی ئێمە وەک کەسە نزیکەکان و خانەوادەی کاکە ژیار و خانەوادەی خانمە بەرێزەکە لێی ئاگاداربووین و  لە چەندین ئاڵوگۆری باسوخۆاستی ھاوسەرگیریان راوێژمان گۆڕیوەتەوە لەگەڵییان، دیداری چوارشەممەی ماڵئاوایش بەئاگاداری ھەردوو بنەماڵەبووە و دیداری دوو کەسی دەزگیرانداربووە ھەر بۆ قسەکردن بووە لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری."  


دەقی ڕونکردنەوەکە:  

بسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ  

وَبَشِّڕ الصَّابِڕینَ اڵّژِینَ إِژَا أَصَابَتْهُم مُّصِیبَه‌ٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ  

ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە، بنەماڵەکەمان، گەنجێکی بە ویقار و دامەزراو خۆشەویستی ھەمووانی لەدەستدا، کاکە ژیار بەرزان عەلی، بە ماڵئاوایی ھەتا ھەتایی کۆستێکی گەورەی لە دڵی ھەمووان دروستکرد.  

بەدەمەوە ھاتنی ئەو ھەموو خۆشەویستە ھەر لەیەکەم ساتی نەخۆشخانەوە تا دوا ساتی ئەسپەردەکردنی ئاھێکی بە دڵی ئێمەدا ھێنا، بۆ ئەمە ھەمیشە سوپاسگوزار و دەست لەسەر دڵین بۆ دڵسۆزی و وەفاتان.  

بەداخەوە کۆستی کاکە ژیار کەوتە بەر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابەرپرسەکان بۆ کۆکردنەوەی ( ڤییوو لایک و کۆمێنت ) ھەر لەسەرەتای کۆستەکەوە بە گەرمی کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست لەسەر روداوی گیان لەدەستدانی کاکە ژیار، لەوپەری بەرپرسیارێتیمان و وەک وەفایەکی بچووک بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار بەپێویستی دەزانین راستی رووداوەکە بۆ ھەموولایەک بخەینە ڕوو.  

کاکە ژیار، وەک ھەر گەنجێکی تری ئەم دونیایە لە خەمی پێکەوە نانی خێزان و ئایندەی خۆی بووە، بەڵام چ خێزانێک و چۆن ئایندەیەک؟ بۆ ئەمە ھەمیشە ورد بیری دەکردەوە، سەرنجام بریاردەدات لەگەل خانمێکی بەرێز و خاوەن بنەماڵەی ئەم کوردستانە خێزان پێک بھێنێت ئەم بریارەشی ئێمە وەک کەسە نزیکەکان و خانەوادەی کاکە ژیار و خانەوادەی خانمە بەرێزەکە لێی ئاگاداربووین و  لە چەندین ئاڵوگۆری باسوخۆاستی ھاوسەرگیریان راوێژمان گۆڕیوەتەوە لەگەڵییان، دیداری چوارشەممەی ماڵئاوایش بەئاگاداری ھەردوو بنەماڵەبووە و دیداری دوو کەسی دەزگیرانداربووە ھەر بۆ قسەکردن بووە لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری و ئایندەی ژیانی پێکەوەییان کە مخابن ژەھری (گاز) ھەناسەی ھەردووکیان دەخاتە مەترسییەوە و سەرەنجام ژیانی کاکە ژیارمان دەبات و نایدتەوە پێمان، بۆ ئەمە ئێمە ھیچمان لەدەست نایەت جگە لەوەی بە پەروەردگارمان بلێن ( ئیلاھی ھیخۆت بوو، خۆت برتەوە، بەھەشت ئارامگای بێت ).  

ھەرلەگەڵ وەفتی کاکە ژیار خانەوادەی خانمە بەرێزەکەش کۆست باربوون و چەندین جار رایانگەیاندووە کۆستی ژیان ئاوای ژیار بۆ ئەوان قورستەر نەک بۆ خانەوادەی ژیار خۆی، زۆرینەی ئەندامانی خانەوادەی ئەو خانمەش بەشداری پرسەی کاکە ژیاربوون وەک پرسەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵکردووە و بەئاشکرا ئەوانیش دەلێن "ئەوەی سۆشیالمیدیا بێرەحمانە بەکاکە ژیاری کرد کۆستی ھەردوولای گەورەتر کرد".  

ژیان و ئیمانی کاکە ژیار ھەموو ئەوانە شاھیدی بۆدەدەن رۆژێک لەرۆژان ئەم کورەمانی ناسیوە پەلەقاژێ و کێبەرکێی ناشەریفانەی سۆشیالمیدیا نایشێوێنێت.  

درود بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار، نزامان وایە لەگەڵ خۆشەویسانی مەجلیسی گەرمبێت و بەھەشت ئارامگای بێت.  

جارێکی تریش سوپاس بۆ خەمخۆری و خزمایەتی ھەموو دۆستان  

ھەردوو بنەماڵەی کاکە ژیار و ئەو خانمەی بریاربوو دەسپێکی ژیانی پێکەوییان ئەم بەھارەبێت  
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×