ئا: کاوە رەش
لەسەر پەیجی فەرمی پۆلیسی ناوچەی South
Yorkshire police لەبەریتانیا، وێنەی كوردێكی داواكراو دانراوەو پۆلیس داوای هاوكاری دەكات، بۆ دەستگیركردن و دەست نیشانكردنی شوێنی نیشتەجێ بونی، پۆلیسی شارۆچكەی دۆنكاستەر، لەبەریتانیا داوای زانیاری دەکات دەربارەی شوێنی داواکراو رامیار سەید.
ڕامیار سەید، تەمەنی ، 22 ساڵ، داواکراوە بەتۆمەتی بەچەند سەرپێچ و تاوانێكی پەیوەندیی دارو زیانبەخش، هەروەها کۆنتڕۆڵی كردنی بەزۆرە ملێ پەیوەندی هەبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی داواكراوی پۆلیس ئەو سەرپێچیانەی ڕامیار ئەنجامی داون، لەشارۆچكەی دۆنکاستەر ڕوویانداوەو دەگەڕێنەوە بۆ نێوان مانگی یەک، تا تشرینی دووەمی 2020.
پۆلیس دەڵێ; پێی وایە ڕامیار سەید هاتوچۆو پەیوەندی هەیە لەنێوان شاری نیوکاسڵ و ناوەندی شارۆچکەی دۆنکاستەر.
لەوەسفی ئەو داواكراودا ، پۆلیس باس لە هەبوونی قژی ڕەش و ڕیشێکی ڕەشی کورت کراوە دەكات لەو كوردەدا، هەروەها ڕایگەیاندوە، كە تاتۆیەکی لەسەر ملی هەیە ، کە بڕوا وایە بڵێت "باکام".
پۆلیس دەڵێ: ڕامیارت بینیوە؟ یاخود دەزانی لە کوێیە؟
تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە 101، وە بەڕووداوی ژمارە 213 ی 26 ی ئۆکتۆبەری 2020 . پۆلیسی لێ ئاگادار بكەن. یان دەتوانی زانیاری بدەیت بەئێمە لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە www.crimestoppers-uk.org- یان بە پەیوەندیکردن بە ناوەندی پەیوەندی بەریتانیایان لە 0800 555
111.