وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ توركیاو سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌شداریی پێنه‌كرابێت
  2021-01-22       1398       
شۆرش ئیسماعیل
وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ توركیاو سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شداریی پێنه‌كرابێت.

ئاوێنه‌: له‌تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوی‌ نێوان خولوسی‌ ئاكار وه‌زیری‌ به‌رگری‌ توركیاو مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌و به‌شداریی پێنه‌كراوه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەله‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیاو ماڵپەرە ئەلیکترۆنی‌‌و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی."

له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست، جەختدەکەینەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×